بارسێلۆنا زانیاری تازە لەسەر پێکانی ئەلبا و وادەی دوورکەوتنەوەی بڵاودەکاتەوە

 

دوای ئەوەی (جۆردی ئەلبا ) لە یارییەکەی دوێنێ شەو بەرانبەر سلاڤیا براها جارێکی دیکە تووشی پێکان هاتەوە و یاریگای جێهێشت، یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی تایبەتی سەبارەت بەو بابەتە بڵاوکردوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی بارسێلۆنا ئەلبا پێکانی لە ماسوولکەی دوو سەرەی ڕانی چەپی هەیە و ئەوەش هەمان شوێنی پێکانی پێشووتریەتی کە بەهۆیەوە 3 هەفتە لە یاریگاکان دابڕا، بۆیە ئەمجارەش چاکبوونەوەی لەسەر توانای جەستەی بۆ چاکبوونەوە دەوەستێت و بەلانی کەم بەرگریکارەکەی بارسا پێویستی بە 3 يان 4 هەفتە دەبێت، تا بە تەواوی چاک ببێتەوە و بتوانێت یاری بکاتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا دوێنێ شەو بەرانبەر سلایا براها نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات و کەوتە تەڵەی یەکسانبوون بە ئەنجامی 0-0 وێرای ئەوەش یانە کەتەلۆنییەکە هەر لە پێشەنگی گروپەکەی مایەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close