بە بەڵگە.. کێشەیەکی قووڵ لە نێوان مێسی و گریزماندا هەیە

لە یاریی نێوان بارسێلۆنا و سلاڤیا پراگ بە تەواوەتی کێشەی نێوان مێسی و گریزمان قووڵ بووەوە، کەمترین هەماهەنگی لە نێوان ئەو دوو یاریزانە بینرا.
لە یاریی نێوان بارسێلۆنا و سلاڤیا پراگ کە بەهۆی پێکانی لویس سوارێز، هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و عوسمان دێمبلی و ئانتوان گریزمان لە هێلی پێشەوە یارییان دەکرد بەڵام هیچ یەکێک لە یاریزانانی بلاوگرانا گۆڵیان نەکرد.
لە یارییەکە مێسی تەنیا سێ پاسی بە گریزمان دا، کە لە یەکێک لە هێرشەکاندا مێسی پاسی بە گریزمان نەدا بەڵکو تۆپەکەی ئاڕاستەی گۆڵ کرد، گریزمانیش بە درێژایی یارییەکە تەنیا یەک پاسی بە مێسی دا.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، جگە لەوەی لە یارییەکەی سلاڤیا پراگ تەنیا جوار جار تۆپیان لە نیوان یەکتری ئاڵوگۆڕکرد، لە دوایین چوار یاریی نیوانیشیان تەنیا 18 پاسیان بە یەکتری داوە.

لە سەرەتای هاتنی گریزمان بۆ بارسێلۆنا چەندان جار میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بلاوکردەوە کە مێسی بە هاتنی گریزمان بۆ بارسێلۆنا دڵخۆش نییە، گریزمانیش دوای ماوەیەک لە هاتنی بۆ بارسێلۆنا گوتی ‘تاکو ئێستا تەنیا مێسی بەخێرهاتنی نەکردووم بۆ بارسێلۆنا’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close