مانێ بۆیەکەمجار قسەیەکی کلۆپ ئاشکرا دەکات کە بووەتە هۆی ئەوەی ریمۆنتادا بەسەر بارسێلۆنادا بکەن

مانێ: کلۆپ بەم قسەی وایکرد ئێمە متمانەمان بەخۆمان هەبێت

سادیۆ مانێ بۆیەکەمجار قسەیەکی کلۆپ ئاشکرا دەکات کە پێش ریمۆنتادایە مێژووییەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا بە یاریزانانی لیڤەرپوولی گوتووە.

سادیۆ مانێ، هێرشبەری لیڤەرپوول لە لێدوانێکی بۆ گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ دەڵێت ‘پێش ریمۆنتادایەکەمان کلۆپ هاتە ژووری جلگۆڕین و گوتی کوڕینە هەواڵێکی خۆشم پێیە بۆتان، ئێمە دەگەینە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا لەو یانانەیە بە سیستەمی هێرشبەرانە یاریی دەکات و ئێمەش کەیفمان بەوە دێت بەرامبەرەمەکەمان وا یاریی بکات، دڵنیابین ئێمە بارسێلۆنا دەبڕین’.

مانێ لەبارەی کەسایەتی کلۆپەوە دەڵێت ‘ئەو قسانەی کلۆپ بووە هۆی ئەوەی فشارمان لەسەر نەمێنێت، نهێنی سەرکەوتنی کلۆپ ئەوەیە وەکو باوک مامەڵەمان لەگەڵ دەکات، ئێمەش وەکو باوکێک خۆشمان دەوێت و لێشی دەترسین، ئەو هەموو شتێک بە شێوەیەکی دروست لە نێوانمان ئەنجام دەدات، کلۆپ وایکردووە جگە لە تۆپی پێ لە دەرەوەش خۆشم بوێت’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close