هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەسەر ئاندرێ گۆمێز ڕاگەیەنرا

 

دوای ئەوەی لە یاری بەرانبەر تۆتنهام (ئاندرێ کۆمێز)ی یاریزانی ئیڤرتۆن تووشی پێکانێکی سەخت و مەترسیدار بووەوە، یانە ئینگلیزییەکە هەواڵ و موژدەیەکی خۆشی لەسەر پێکانی یاریزانەکە بە هاندەرانی ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە یانەی ئیڤرتۆن لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی کرد کە نەشتەرگەرییەکی زۆر سەرکەوتوو بۆ گۆمێز ئەنجام دراوە و چاوەڕێ دەکرێ گۆمێزی تەمەن 26 ساڵان لە موەی داهاتوودا بەشێوەیەکی تەواو لەم پێکانە سەختە چاک ببێتەوە و یاری بکاتەوە، بەڵام لە بەیانەکە باس لە وادەی دابڕان و کاتی گەڕانەوەی یاریزانە پورتوگالییەکە نەکراوە، بەلام بەگوێرەی چەند میدیایەکی جیهانی ئەگەری هەیە گۆمێز تا وەرزی داهاتوو نەتوانێت یاری بکاتەوە.

جێی ئاماژەیە گۆمێز دوای خۆپێکدادانێک لەگەڵ (سۆن) و (ئۆرێ) دەکەوێتە خوارەوە و گوێزنگی پێی دەشکێت و لەشوێنی خۆی دادەکەلێت، لە ئاکامیشدا سۆن بە کارتی سوور دەردەکرێت و یارییەکەش 1-1 بەکۆتا دێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close