گوتی بەفەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی ئەلمێریای گرتە دەست

یانەی ئەلمێریی ئیسپانی بەفەرمی رایگەیاندووە گوتی خۆسیێ ماریا گوتییان بە راهێنەری نوێ یانەکەیان دەستنیشانکردووە و ئەمڕۆ سەرپەرشتی یەکەم راهێنانی یانەکە دەکات.

یانەی ئەلمێریای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گوتی 43 ساڵان ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات لە خولی پلەی دووی ئیسپانیا و ئەمڕۆ سێشەممە سەرپەرشتی یەکەم راهێنانی یانەکەیان دەکات.

گوتی پێشتر راهێنەری تیپی لاوانی ریال مەدرید و یاریدەدەری راهێنەری یانەی بێشیکتاشی کردووە.

ئەلمێریا بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا دێت و ئێستا لەلایەن شێخ تورکی سەرمایەداری بەناوبانگی سعوودییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت و چاوی لەوەیە بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان سەربکەوێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close