زیدان ده‌یه‌وێت له‌ناو یاریزانانی ریال مه‌درید مێسییه‌كی دیكه‌ دروست بكات

زیدان ده‌یه‌وێت له‌ناو یاریزانانی ریال مه‌درید مێسییه‌كی دیكه‌ دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی لێدانه‌ راسته‌وخۆیه‌كانی پێببه‌خشێت.

مێسی له‌م وه‌رزه‌ به‌ لێدانه‌ راسته‌وخۆیه‌كانی بووه‌ته‌ فریادڕه‌سی بارسێلۆنا، كه‌چی ریال مه‌درید هیچ یاریزانێكی نییه‌ بتوانێت به‌ لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵ بكات، هه‌ریه‌كه‌ له‌ كاسیمێرۆ و تۆنی كرووس و سێرخیۆ رامۆس به‌رامبه‌ر ریال بیتیس لێدانه‌ راسته‌وخۆیه‌كانیان به‌فیڕۆ دا، دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریال مه‌درید هیچ یاریزانێكی نییه‌ لێدانی راسته‌وخۆ جێبه‌جێ بكات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ كۆی 96 لێدانی راسته‌وخۆ 7 گۆڵی بۆ ریال مه‌درید كرد، به‌ڵام دوای رۆیشتنی دۆن له‌وه‌ته‌ی مانگی یه‌نایه‌ره‌وه‌ ریال مه‌درید گۆڵی به‌ لێدانی راسته‌وخۆ نه‌كردووه‌، دانی سێبایۆس دوایین یاریزانی مێرێنگی بوو به‌ لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵ بكات.

گاریس به‌یل باشترین یاریزانی ئێستای ریال مه‌دریده‌ له‌ رووی جێبه‌جێكردنی لێدانی راسته‌وخۆ، له‌ كۆی 68 لێدانی راسته‌وخۆ 4 گۆڵی كردووه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌یل له‌لایه‌ن زیدانه‌وه‌ متمانه‌ی ته‌واوی پێنه‌دراوه‌.

ریال مه‌درید له‌ دوایین پێنج ساڵدا ته‌نیا 14 گۆڵی له‌ 191 لێدانی راسته‌وخۆ كردووه‌، بۆیه‌ زیدان ده‌یه‌وێت چیدیكه‌ ئه‌م چه‌كه‌ی به‌فیڕۆ نه‌ڕوات و بیكاته‌وه‌ چه‌كێكی كاریگه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ گۆڵكردن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close