گریزمان لە کۆتینهۆ باشتر نییە!

دوای ئەوەی نەیتوانی ئەو ئاستە بەرزە پێشکەش بکات کە لێی چاوەروان دەکرا، فلیپ کۆتینهۆی بەرازیلی لە بارسێلۆناوە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، دوای هاتنی ئەنتوان گریزمانی فڕەنسیش لە هاوینی رابردوو بۆ بارسێلۆنا، تاوەکو ئێستا ئەو یاریزانە بە هەمان رێگای کۆتینهۆ دەڕوات و ئامارەکانی لە ئامارەکانی یاریزانە بەرازیلیەکە باشتر نین.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، لە نێو هەواڵەکە بەراوردی هەردوو یاریزانەکەی کردووە و دەرکەوتووە گریزمان لە کۆتینهۆ باشتر نییە، بەجۆرێک ئاماری 11یارییی رابردوو گریزمان لەگەڵ بارسێلۆنا، بەهەمان شێوەی ئامارەکانی کۆتینهۆیە و ئەگەر کەمتر نەبێت، زیاتر نییە.

کۆتینهۆ لە 11یاریی لەگەڵ بارسێلۆنا، توانی 4گۆڵ تۆمار بکات و 3ئەسیست بۆ هاورێکانی بکات، جگەلەوەی  20لێدانی بۆ گۆڵ هەبووە، لە بەرامبەردا گریزمان توانیویەتی لە 11یاریی،  4گۆڵ تۆمار بکات و   3ئەسیست بۆ هاوتیمەکانی بکات، 17لێدانی بۆ گۆڵیش هەبووە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close