ئیڤرتۆن ڕاگەیەنراوێک لەسەر پێکانە مەترسیدارەکەی گۆمێز دەردەکات

 

دوای پێکانە مەترسیدارەکەی (ئاندرێ گۆمێز) لە یارییەکەی دوێنێ شەوی بەرانبەر تۆتنهام، یانەی ئیڤرتۆن ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووتەوە کە تێیدا باسی پێکانەکەکەی یاریزانەکە دەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی یانەی ئیڤرتۆن، گۆمێز گوێزینگی شکاوە و لە شوێنی خۆی داکەلاوە، بۆیە بڕیارە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام سەبارەت بە وادەی گەڕانەوەی بەهۆی سەختی پێکانەکەی هیچ زانیارییەک باس نەکراوە، هەرچەندە بە گوێرەی ڕاپۆرتە سەرەتایییەکان پێشبینی ئەوە دەکرێت کە گۆمێز لە تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزەدا نەتوانێت یاری بکات.

جێی ئاماژەیە (گۆمێز)ی یاریزانی پورتوگالی لە خولەکی 77 ی یارییەکەی دوێنێ بەرانبەر تۆتنهام بەهۆی یاریزان (سۆن)ی کۆری تووشی پێکانێکی مەترسیدار هات و بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، یارییەکەش بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی پێهات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close