ئەو منداڵەی ئامادە نەبوو دەستی یاریزانانی بارسێلۆنا بگرێت لەلایەن یاریزانانی ریال مەدریدەوە پێشوازیی لێکرا

ئەو منداڵەی ئامادە نەبوو دەستی یاریزانانی بارسێلۆنا بگرێت، لەلایەن یاریزانانی ریال مەدریدەوە پێشوازیی لێکرا و رێزی لێنرا.
دانیێلا، ئەو منداڵە بوو لە یاریی کلاسیکۆی خانمان ئامادە نەبوو دەستی یاریزانانی بارسێلۆنا بگرێت و دەستی بە گریان کرد، دەیویست هاوشانی یاریزانانی ریال مەدرید بچێتە ناو یاریگا، وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بووە هۆی ئەوەی ریال مەدرید بانگهێشتی ئەو منداڵە بکات.
دانیێلا کە جگە لەوەی هاندەری ریال مەدرید لە تیپی بەچکەشێرانی ریال مەدریدیش یاریی دەکات، لە یاریی رابردووی ریال مەدرید لە بەرامبەر ریال بیتیس هاوشانی یاریزانانی مێرێنگی هاتە ناو یاریگا و خەونەکەی هاتەدی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close