نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکانە ترسناکەکەی ئاندرێ گۆمێز

یانەی ئێڤەرتۆن بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانە ترسناکەکەی ئاندرێ گۆمێز بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی لەبارەی پێکانەکەی ئاندرێ گۆمێزی ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەکەی رایگەیاندووە، گۆمێز پێی راستی شکاوە و ئەمڕۆ دووشەممە نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دەدرێت، ئینجا دواتر پشکنینی دیکەی بۆ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی زیاتر لە تەندروستی ئەو یاریزانە دڵنیاببنەوە’.
تاکو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەی گۆمێز رانەگەیاندراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەلایەنی کەم ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە تاکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریکردن داببڕێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close