ڤیدیۆ: دووباره‌ بالۆتێلی دووچاری وشه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بویه‌وه‌

له‌ یاریه‌كانی گه‌ڕی 11ی خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی بریشیا بووه‌ میوانی هیلا ڤیرۆنا، له‌ یارییه‌كه‌ كاتێك یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنا توانی یارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك بباته‌وه‌، هانده‌رانی یانه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی 53 وشه‌ی ڕگه‌زپه‌رستیان دژی ماریۆ بالۆتێلی به‌كارهێنا و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی توڕه‌بوونی ئه‌م یاریزانه‌

له‌ خوله‌كی 53 كاتێك هانده‌رانی هیلاس ڤیرۆنا دژی بالۆتێلی وشه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستیان به‌كارهێنا، ئه‌و یاریزانه‌ تۆپه‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌گرێت و ده‌یگرێته‌ هانده‌ران و دیه‌وێت یاریگا جێبێڵێت، چه‌ند خوله‌كێك یارییه‌كه‌ ده‌وه‌ستێت و تا بالۆ ڕازی ده‌كه‌ن دووباره‌ یاریی بكاته‌وه‌، بالۆتێلی دووباره‌ ده‌گرێته‌وه‌ یاریگا و له‌ خوله‌كی 85 توانی گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار بكات، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه‌ نه‌بووه‌ هۆكاری ڕزگاربوونی یانه‌كه‌ی له‌ شكست و به‌ دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك یانه‌كه‌ی شكستی هێنا

گۆڵی بالۆتێلی

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close