ئەگەر ڤار نەبووایە ئێستا ریال مەدرید بە جیاوازیی شەش خاڵ لە پێشەنگی لالیگا بوو

ریال مەدرید گلەیی لە سیستەمی ڤار هەیە

ئەگەر سیستەمی ڤار نەبووایە ئێستا ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ پێشەنگی لالیگا بوو.

بەرنامەی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سیستەمی ڤار لەم وەرزەی لالیگا سێ جار بڕیارەکانی لە دژی ریال مەدرید بوون، لە گەڕی سێیەم بەرامبەر ڤیاڕیال لێدانێکی سزا بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەژمار نەکرا، لە گەڕی نۆیەم بەرامبەر ریال مایۆرکا لێدانێکی سزا بۆ ئیبراهیم دیاز نەگیرا و لە گەڕی دوازدەمیش بەرامبەر ریال بیتیس لێدانی سزا بۆ کەریم بێنزێما هەژمار نەکرا.

ئەو سێ بڕیارەی ڤار بووەتە هۆی ئەوەی ریال مەدرید شەش خاڵ لەدەست بدات، ئەگینا ئێستا ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی یەکەم دەبوو، بە جیاوازیی شەش خاڵ لە پێشەوەی بارسێلۆنا دەبوو کە ئێستا بە جیاوازیی گۆڵ پێشەنگی گرتووە.

ئیمیلیۆ بۆتراگینیۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی ریال مەدرید دوای یارییەکەی بیتیس گوتی ‘نازانم بۆچی هەندێکجار ڤار بە ئاڕاستەیەک بەکار دێت و هەندێکجاریش بە ئاراستەیەکی دیکە بەکار دێت، ئێمە لەگەڵ جێبەجێکردنی سیستەمی ڤارین، بەڵام تاکو ئێستا بنەمایەکانی بەکارهێنانی ڤار نازانین، لەناو ناوچەی سزا تۆپ بەر دەستی بەرگریکاری بیتیس کەوت و ناوبژیوان نەیبینی، بەڵام نازانم بۆچی سیستەمی ڤار هەڵوێستی نەبوو’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close