بەرگریکارێکی بارسێلۆنا تووشی پێکان هات

 

وێرای شکستەکەی دوێنێ شەوی بارسێلۆنا بەرانبەر لیڤانتی هەواڵە ناخۆشەکانی نێو ماڵی ئەو یانەیە درێژەیان هەیە، ئەمجارە دوای پێکانی سوارێز یاریزانێکی دیکەی یانەکە تووشی پێکان هاتوە.

ڕۆژنامەی as ئاشکرای کردوە کە یاریزان (سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ) تووشی پێکان هاتوە لە ماسوولەکەکانی و دیار نییە کە دەتوانێت بەرانبەر سلاڤیا براگای چیکی لە میانەی گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یاری دەکات یان دەبێت پشوو بدات، بەمەش فشارەکانی سەر ڤاڵڤێردی بەر لە یاری سلاڤیا براگ زیاتر دەبن.

جێی ئاماژەیە لە یارییەکەی دوێنێ بەرانبەر لیڤانتی یاریزان لویس سوارێز تووشی پێکان هات و ئەویش بڕیارە بۆ نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە .

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close