ڤیدیۆ: گۆڵه‌كه‌ی فیرمینۆ ئۆفساید بوو چونكه مووه‌كانی بن باڵی له ژووره‌وه بوون!
روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌یر له پرێمه‌رلیگه‌وه
له یارییه‌كانی گه‌ڕی یازده‌می پرێمه‌رلیگ گۆڵێكی رۆبێرتۆ فیرمینۆ ره‌تكرایه‌وه و به ئۆفساید هه‌ژماركرا، هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڵه‌كه هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه.
له یاریی نێوان لیڤه‌رپوول و ئاستۆن ڤێڵا له خوله‌كی 27 . رۆبێرتۆ فیرمینۆ گۆڵێكی كرد، به‌ڵام مارتن ئاتكینسۆن به بیانووی ئۆفساید گۆڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، دواتر سیسته‌می ڤاریش بڕیاره‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و به ئۆفسایدی له‌قه‌ڵه‌مدا.
به‌رپرسانی پرێمه‌رلیگ له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه داوه و نووسیویانه ‘راسته فیرمینۆ له‌سه‌ر هێلی به‌رگریكاره‌كه‌ی ئاستۆن ڤێلا بوو، به‌ڵام مووه‌كانی بن باڵی له ژووره‌وه بوون بۆیه گۆڵه‌كه به ئۆفساید هه‌ژماركرا و ره‌تكرایه‌وه’.
سه‌رپه‌رشتیارانی پرێمه‌رلیگ ئاماژه‌یان بۆ هێڵێكی سوور كردووه و رایان گه‌یاندووه ‘مووه‌كانی بن باڵی فیرمینۆ له ژووره‌وه بوون، بۆیه گۆڵه‌كه كرایه ئۆفساید’.
Liverpool's Roberto Firmino was flagged offside before putting the ball in the net against Aston Villa and the decision was confirmed by VAR
The red line signifies Firmino and was aligned to his armpit, which was marginally ahead of the last Villa defender#AVLLIV pic.twitter.com/a2OnNWnz2E
— Premier League (@premierleague) November 2, 2019