بارسێلۆنا به‌فه‌رمی پێكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند

بارسێلۆنا به‌فه‌رمی پێكانی یاریزانێكی گرنگی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و سه‌ره‌ڕای دۆڕانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤانتی، هێشتا هه‌واڵی ناخۆش واز له‌ هانده‌رانی بلاوگرانا ناهێنن.

یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی رایگه‌یاندووه‌، لویس سوارێز له‌ یاریی به‌رامبه‌ر لیڤانتی كه‌ بارسێلۆنا به‌ ئه‌نجامی 1-3 دۆڕا، له‌ قاچی راستی تووشی پێكان بووه‌ و واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شی له‌سه‌ر خێرایی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێت.

سوارێز كه‌ له‌ خوله‌كی 41 یارییه‌كه‌ی به‌جێهێشت و یارییه‌كه‌ی پێ ته‌واو نه‌كرا، بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ له‌ یاریكردن داده‌بڕێت، به‌رامبه‌ر سلاڤیا پراگ و سێلتاڤیگۆ یاریی ناكات، ئه‌سته‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئۆرۆگوای یاریی بكات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close