ئه‌ستێره‌یه‌كی ئێستای پێكهاته‌ی كۆنتی نزیك بۆته‌وه‌ له‌ بارسێلۆنا

دوای پێشكه‌ش كردنی ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میلان، سینسی یاریزانی ته‌مه‌ن 24 ساڵانی ئیتاڵی ناوی به‌ یانه‌ی بارسێلۆناوه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌، رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا باس له‌ گفتگۆی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا

پێگه‌ی كالچۆ مێركاتۆی ئیتاڵی له‌ هه‌واڵێك باس له‌ هاتنی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سینسی جۆزیبی ریسۆ ده‌كات بۆ بارسێلۆنا له‌ پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو بۆ گفتگو كردن له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كردنی سینسی به‌ یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی وه‌رزی داهاتوو

هه‌ر ڕۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كرووه‌، هاتنی جۆزیبی ریسۆ بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌كه‌میان گفتگو كردن له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ بارسێلۆنا، دووه‌م هۆكار بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی جۆزیب وه‌ك بریكارێكی ناسراوه‌ له‌ شاری میلان كار ده‌كات، ڕه‌نگه‌ هاتبێت بۆ ڕازی كردنی هه‌ردوو یاریزان ڤیدال و ڕاكیتیچ بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میلان، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزان له‌ لایه‌ن ڤالڤێردیه‌وه‌ پشتگوێ خراون كه‌متر به‌شداری یارییه‌كانیان پێ ده‌كرێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close