ئەگوێرۆ باشترین بریاری ژیانی خۆی ئاشکرا کرد

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجێنتینایی و هێرشبەری مانچستەر ستی ئینگلزی، باشترین بریاری ژیانی خۆی دەستنیشان کرد و پێیوایە ئەمە گرینگترین و باشترین کاربووە کردوویەتی.

کۆن ئەگوێرۆ بۆ پێگەی فەرمی مانچستەر ستی قسەی کردووە و گوتویەتی: ‘پەیوەندی کردنم بە مان ستی باشترین بریاری ژیانمە، من هەست بە دڵخۆشی زۆر دەکەم لێرە، هیوام وایە لێرە بەردەوام بم و هەموو شتێک بەباشی بروات’.

ئەگوێرۆ لە ساڵی 2011 لە ئاتڵێتیکۆ مەدرید ئیسپانی، بەرامبەر 40ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مان ستی کرد و توانیویەتی 172گۆڵ لە 248یاریی تۆمار بکات، جگەلەوەی توانیویەتی 52ئەسیست بۆ هاورێکانی بکات.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close