ڤالڤێردی بۆ یاریی لیڤانتی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بارسێلۆنا دەکات

وابریارە رۆژی شەممەی داهاتوو، بارسێلۆنا لە نێو یاریگای کوێداد دی ڤاڵێنسیا ببێتە میوانی لیڤانتی و لەو یارییە، بەڕێوبەری هونەری بارسێلۆنا، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی بارسێلۆنا دەکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی و نزیک لە بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، ڤالڤێردی بۆ یاریی بەرامبەر لیڤانتی پشوو بە هەر یەک لە لویس سوارێز، فرینکی دی یۆنگ و نێلسۆن سمیدۆ دەدات، لە بەرامبەریشدا هەریەک لە ئەنتوان گریزمان، سێرجیۆ رۆبێتۆ و ئارسەر میلۆ بە شێوەی سەرەکی یاریی دەکەن.

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا لە وەرزی نوێ 11یاریی ئەنجامداوە و پلەی یەکەمی گرتووە بە 22خاڵ و بەجیاوازی خاڵێکیس لە پێش ریال مەدرید رکابەریەتی، جگەلەوەی یاریی کلاسیکۆش لە نێو هەردوو یانە دواخرا بۆ 18مانگی دیسێمبەری داهاتوو.

بارسێلۆۆۆۆۆۆۆۆنا گەڕایەوە پێشەنگی لالیگایانەکەت لە پلەی چەندەمە؟

Gepostet von Yariga Sport am Mittwoch, 30. Oktober 2019

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close