پیکێ: یاریزانەکانی بارسێلۆنا لەپێناوی گەڕانەوەی نێیمار داوامان کرد مووچەکانمان کەم بکرێتەوە

جیرارد پیکێ بۆیەکەمجار وردەکاریی هۆکاری شکستهێنانی گەڕانەوەی نێیمار داسێلڤا بۆ بارسێلۆنا رادەگەیەنێت و هەڵوێستی خۆی و یاریزانەکانی دیکەی یانەکەشی ئاشکرا دەکات.

جیرارد پیکێ، بەرگریکاری بارسێلۆنا لە دیمانەیەکی لەگەڵ رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی لەبارەی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەکەیان دەڵێت ‘زۆر هەوڵمان دا نێیمار بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، تەنانەت زۆربەی یاریزانەکان چووینە لای دەستەی کارگێڕی یانەکەمان و داوامان لێکردن مووچەکانمان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن پارەی مووچەی نێیمار دابین بکەن و هەوڵ بدەن بیگەڕێننەوە یانەکەمان’.

هەروەها پیکێ دەشڵێت ‘تەنانەت بەشێکی زۆرمان ئامادەیی خۆمان دەربڕی بڕی گرێبەستەکانمان بۆ دوو ساڵ یان سێ ساڵ یان چوار ساڵ دوابکەوێت، بۆ ئەوەی بتوانن پارەی کڕینەوەی نێیمار دابین بکەن، چونکە دەمانزانی یەکێک لە بەربەستەکان کێشەی یاسای دارایی خاوێنە، بەڵام کێشەی دیکە دەرکەوتن و بەربەستی دیکە هاتنە پێشەوە’.

بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی نێیمار لە داهاتوودا دەڵێت ‘کاتێک نێیمار چووە پاریس سانجێرمان پێمان گوت تۆ دەچیتە زیندانێکی زێڕین، لە تۆپی پێ هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە، بۆیە لەوانەیە ئەمە رووبدات’.

نێیمار هاوینی 2017 بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد و هاوینی رابردوو سەرەڕای هەوڵێکی زۆر بەڵام نەیتوانی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، لەکاتێکدا بە ئاشکرا ویستی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ بلاوگرانا دەربڕی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close