بەژمارە.. لیۆنێل مێسی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت

لیۆنێل مێسی ئەرجێنتینایی و هێرشبەری بارسێلۆنا، هاوشان لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی پروتوگالی و یاریزانی یۆڤێنتۆس، بەردەوامن لە رکابەریەکەیان و لە نوێترین ئامار، مێسی پێش کریستیانۆ کەوت.

لیۆنێل مێسی، دوای تۆمار کردنی دوو گۆڵ لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر ڤایادۆلید، ژمارەی سەرجەم گۆڵەکانی گەیاندە 608گۆڵ لە 695یاریی، هاوکات کریستیانۆ رۆناڵدۆی رکابەری، لە 813یاریی توانیویەتی 606گۆڵ تۆمار بکات.

گۆڵەکانی مێسی سەرجەمیان لەگەل بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئارجێنتینان، بەڵام گۆڵەکانی کریستیانۆ لەگەڵ یانەکانی مانچستەر یونایتد، ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس، هەڵبژاردەی پۆرتوگال.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close