کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیەکەمجار نهێنیی سەرکەوتنی ئاشکرا دەکات

15 ساڵ پێش ئێستا کریستیانۆ رۆناڵدۆ کلیلی سەرکەوتنی دۆزیوەتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیەکەمجار نهێنیی سەرکەوتنی ئاشکرا دەکات و لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ پەردە لەسەر چەند نهێنییەک هەڵدەداتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دیمانەیەکی لەگەڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵی فڕەنسی دەڵێت ‘کاتێک تەمەنم 19 بۆ 20 ساڵان بوو، بۆم دەرکەوت یاریی تۆپی پێ بریتییە لە ئامار و نازناو و گۆڵ، هەر یاریزانێک پێویستە بەهرەی هەبێت، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە کاربکەی و بەدەوام بیت لەسەری’.

هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی رکابەریکردنی مێسییەوە دەڵێت  ‘لەبەر ئەوەی هەردووکمان لە یەک خول یاریمان دەکرد، لە ریال مەدرید بەراورد بە مانچێستەر یونایتد زیاتر خۆم ماندوو دەکرد، بۆیە هەست دەکەم رکابەریی نێوان من و مێسی بە قازانج بۆ هەردووکمان شکاوەتەوە، لە ریال مەدرید فشاری زیاترم دەخستە سەرخۆم بۆ ئەوەی لە میسی باشتر بم’.

دۆن لەبارەی جوانترین گۆڵی خۆشی رایدەگەیەنێت ‘گۆڵەکەم بەرامبەر یۆڤێنتۆس جوانترین گۆڵی ژیانی وەرزشی خۆمە، چونکە ساڵانێکی زۆر بوو هەوڵم دەدا گۆڵێکی لەم شێوەیە بکەم’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close