بۆفۆن: وا هەست دەکەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پێکان بووە

جیانلویجی بۆفۆن پێیوایە دابڕانی جۆرجیۆ کیلینی یەکسانە بە دابڕانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دەڵێت ‘واهەست دەکەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێکانی هەیە’.

جیانلویجی بۆفۆن لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت ‘پێکانەکەی کیلینی لێدانێکی کوشندە بوو بۆ یۆڤێنتۆس، من وای دەبینم پێکانەکەی کیلینی وەکو ئەوە وایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پێکان بوو بێت و لە یۆڤی دابڕابێت’.

بوفۆن دەڵێت ‘پێکانەکەی کیلینی کە لە ئەژنۆی تووشی بووە، بووە هۆی ئەوەی فشاری زیاتر بکەوێتە سەر ماتیاس دی لیخت، چونکە ئەگەر پێکانەکەی کیلینی نەبوایە دی لیخت ناچار نەدەبوو هەروا زوو لەگەڵ یۆڤی دەست بە یارییەکان بکات’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close