لیڤەرپوول زانیاری سەبارەت بە پێکانەکەی محەمەد سەلاح ئاشکرا دەکات

 

دوای ئەوەی (محەمەد سەلاح)ی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول لە یاری بەرانبەر تۆتنهام بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، بۆرگین کلۆپ ڕاهێنەری یانەکە زانیاری گرنگی لەسەر پێکانەکەی ئەستێرە میسرییەکە خستە ڕوو.

لەمەبارەیەوە، یۆرگین کلۆپ لە لێداوانێکدا بۆ (سکای سپۆرتس) ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول ئاشکرای کرد کە پێکانەکەی سەلاح هەر کۆنەکەیە لە گوێزینگیەتی، بۆیە باشتر وابوو کە یاریگا جێبهێڵێت هەرچەند . پێکانەکەی مەترسیدار نییە، ڕاستە ئێستا شوێنی پێکانەکەی ژان دەکات بەڵام دڵنیام بۆ چەند ڕۆی داهاتوو بارودۆخی باش دەبیت و ژانەکانیش نامینێنن و ئەو کات دەگەڕێتەوە.

جێی ئاماژەیە، لە یارییەکەی دوێنێ بەرانبەر تۆتنهام، سەلاح توانی گۆڵی دووەمی بردنەوەی یانەکەی بە لێدانی سزا لە گێمی دووەم تۆماربکات و یانەکەشی بە 28 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی پرێمەرلیگی گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close