خۆری بۆسكێتسیش له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات
بۆسكێتس یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ی كه‌وا وه‌ك كۆڵه‌گه‌ی تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا سه‌یر ده‌كرا، له‌و كاته‌ی پیپ گواردیۆلا له ساڵی 2009 له تیپی دووه‌می یانه‌كه بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌ریخست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ئه‌و یاریزانه به‌رده‌وام ئاستی دابه‌زیوه له وه‌رزی ئه‌مساڵیش خراپترین ئاماری تۆمار كرد
بۆسكێتس كاتێك له ساڵی 2009 له‌گه‌ڵ پیپ گواردیۆلا بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رخرا، به‌رده‌وام به ئاستێكی به‌رز ده‌ر ده‌كه‌وت، تا وای لێهات پیپ له پێناو سێرجیۆ ده‌ستبه‌رادری یایا تۆرێ بوو بۆ یانه‌ی مان سیتی، بۆسكێتس توانی له‌گه‌ڵ پیپ به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وێت و سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان بچنێته‌وه، جگه له‌وه‌ش بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كرا و توانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێت، دواتر له‌گه‌ڵ تیتۆ و تاتا مارتینۆ و ئینریكیش به هه‌مان شێوه به ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ڤالڤێردی ئه‌و یاریزانه به‌رده‌وام ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین ڕۆیشتووه، له وه‌رزی ئه‌مساڵیش خراپترین ئاماری له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه تۆمار كرد
پێگه‌ی L’ESPORTIU بۆ ئامار، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له دواین چوار ساڵی ڕابردوو بۆسكێتس له وه‌رزی ئه‌مساڵ خراپترین ئاماری به‌شداری له یارییه‌كانی تۆمار كرد، له وه‌رزی ئه‌مساڵ بۆسكێتس له سه‌رجه‌م یارییه‌كان ته‌نیا به‌شداری 10 یاریی كردووه، 7 یاریی له لالیگا، سێ یاریی له چامپیۆنزلیگ، له‌و 10 یارییه 9 یاریی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شدار بووه، 5 یارییش یه‌ده‌گ بووه، ته‌نیا 911 خوله‌ك یاریی كردووه، له كاتێك وه‌رزی ڕابردوو ئه‌م كاتانه به‌شداری 13 یاریی كردبوو، 11 یاریی به شێوه‌ی سه‌ره‌كی بوو، ته‌نیا سێ یاریی له یه‌ده‌گ بوو، زیاتر له 1000 خوله‌ك یاریی ئه‌نجام دابوو
زۆربه‌ی چاودێران پێیان وایه هاتنی دی یۆنگ واته ئاوا بوونی خۆری بۆسكێتس له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا چونكه دی یۆنگ ته‌مه‌نی بچووكه و به خێرایی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه گونجاوندووه، ڤالڤێردیش زیاتر پشت به دی یۆنگ ده‌به‌ستێت له یارییه‌كان