ماوریسیۆ ساری هۆکاری پشووپێدانی ڕۆناڵدۆی ئاشکرا کرد

دوای ئەوەی ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە لەسەر پشوو پێدانی ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەی بەرانبەر لیچی کە بەئەنجامی 1-1 بەکۆتاهات، مارویسیۆ ساری ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس ڕایگەیاند کە پەشیمان نییە بەو کارە و هۆکارەکەشی ڕونکردەوە.

ساری دوای یەکسانبوونی یۆڤی لەگەڵ یانەی لیچی گوتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خۆی ڕۆژێک بەر لە یارییەکە پێی ڕاگەیاندم کە لە ڕووی جەستەیی و مێشکەوە زۆر هیلاکم و باشتر وایە پشوو بدەم، منیش ئەوەم پەسند کرد لەبەر ئەوە گەر یاری کردبا ئەگەری هەبوو شتێکی خراپ ڕووبدات، ئەوە پێویستی بە بیرکردنەوە نییە یاریزان هیلاک بێت نابێت یاری بکات، بۆیە پەشیمان نیم لەو بڕیارە هەرچەندە دوو خاڵمان لەکیس چوو.

سەبارەت بە ئاستی یۆڤی لەو یارییە ساری گوتی ” ئێمە زۆر باش یاریمان کرد، توانیمان هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنین بەڵام لەگۆڵ تۆمار کردن سەرکەوتوو نەبووین، هەروەها نەمانتوانی دوای گۆڵەکە مامەڵە لەگەڵ یارییەکە بکەین و ئەوان زوو گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمار کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close