ڤیدیۆ: ڤار سەیروسەمەرەترین لێدانی سزای لە مێژووی تۆپی پێ هەژمارکرد

ناوبژیوان نەیزانی ئەم رووداوە لێدانی سزایە

لە یارییەکی پلەی دووی ئەڵمانیا یەکێک لە سەیروسەمەرەترین لێدانە سزایەکانی مێژووی تۆپی پێ هەژمارکرا، سیستەمی ڤار نەیهێشت ئەو هەڵەیە بەسەر ناوبژیواندا تێبپەڕێت.

لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا لە یاریی نێوان کێل و بوخوم لەوکاتەی هێرشبەرێکی بوخوم شووتێکی ئاراستەی گۆڵی کێل کرد، بەبێ ئەوەی هیچ شتێک رووبدات سیستەمی ڤار ناوبژیوانی یارییەکەی لە هەبوونی لێدانێکی سزا ئاگادارکردەوە.

لەوکاتەی هێرشبەرەکەی بوخوم شووتی کرد، لە پشت گۆڵی یانەی کێل چەند یاریزانێکی یەدەگی یانەکە خەریکی خۆگەرمکردنەوە بوون، یەکێک لەو یاریزانانە بە پێیەکی تۆپەکەی راگرت، بەڵام بە دووبارەکردنەوەی ڤیدیۆیەکە دەرکەوت پێی ئەو یاریزانە لەسەر هیڵی یاریگا بووە لەناو ناوچەی سزای یانەکەی، بەمەش ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ بوخوم هەژمارکرد و کارتێکی زەردیشی بەڕووی یاریزانە یەدەگەکەدا بەرزکردەوە و لە خولەکی 38 بوخوم گۆڵی یەکەمی کرد، کەچی لەکۆتاییدا 2-1 دۆڕا.

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close