ئیبڕاهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە یانەیەکی گەورەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا

 

بەگوێرەی تازەترین هەواڵ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی سوویدی یانەی لۆس ئانجلۆس گەلاکسی ئەمەریکی نایەوێت چیتر لە ئەمەریکا بەردەوام بێت و لەگەڵ یانەیەکی گەورەی سێریا ئەی لە گفتوگۆدایە.

ماڵپەڕی gaol بڵاویکردوەتەوە کە ئیبڕا لەگەڵ یانەی ناپۆلی ئیتالی لە پەیوەندی دایە و ئۆفەرێکی یانە ئیتاڵیەکەی پێ گەیشتوە بۆ ئەوەی بگڕێتەوە سێریا ئەی و درێسی ناپۆلی بپۆشێت، لێرەدا خاڵی ناکۆکی ئەوەیە ئیبڕا دیەوێت بۆ وەرز و نیوێک گرێبەست بکات و پارەکەشی 5ملیۆن یۆرۆ بێت، لە کاتێکدا یانە ئیتاڵییەکە دەیانەوێت بۆ نیو وەرز بێت و بەرانبەر ملیۆن و نیوێک بێت، ئەوەش لە لایەن ئیبڕا ڕەتکراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە ئیبڕاهیمۆڤیچ لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی خولی ئەمەریکی بۆ تۆپی پێ و بە گۆڵە سەرنجڕاکێشەکانی سەلماندوویەتی کە تا ئێستاش لە تەمەنی 36 ساڵیش دەتوانێت ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close