ڤیدیۆ: کرووس گۆڵەکەی دژی گالاتەسەرای پێشكەشی رۆژئاوای کوردستان کردووە؟

تۆنی کرووس ئەو گۆڵەی دژی گالاتەسەرای تۆماریکرد، دەنگۆی ئەوە هەیە پێشکەشی رۆژئاوای کوردستان کردبێت..

دوای ئەوەی تۆنی کرووس لەگەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ لە ئیستەنبۆڵ گۆڵێکی دژی گالاتەسەرای کرد، بە پەنجەکانی ئاماژەی بۆ پیتی V کرد کە بەمانای سەرکەوتن (Victory) دێت و لەلایەن شەڕڤانانەوە بەکار دەهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کرووس گۆڵەکەی پێشکەشی رۆژئاوای کوردستان کردبێت، بەڵام تاکو ئێستا ئەو یاریزانە ئەڵمانییە هیچ هەڵوێستێک یان بڵاوکراوەیەکی لەمبارەوە نەبووە، لەکاتێکدا زۆربەی ئەڵمانییەکان و حکومەتی ئەڵمانیا دژی هێرشەکەی تورکیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close