مۆدڕیچ چوار یاریزان بۆ بردنەوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ دەپاڵێوێت

 

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، (لۆکا مۆدڕیچ)ی ئەستێرەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی کڕواتیا دوای ڕاگەیاندنی ناوی 30 پاڵێوراوەکەی بالۆن دۆر، ڕایگەیاند کە چوار کەس شایستەی بردنەوەی ئەو خەڵاتەن.

مۆدڕیچ کە ناوی لە لیستەکەدا نەبوو، لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی as گوتی کە ئەو پێی وایە بالۆن دۆری ئەمساڵ لە نێوان (مێسی و کریستیانۆ و ڤان دایک و محەمەد سەلاح) دەرناچێت و یەکێک لەم چوار ناوە شایستەی ئەوەیە تۆپی ئاڵتوونی ئەمساڵ دەستەبەر بکات.

جێی ئاماژەیە لۆکا مۆدڕیچ یەکەمین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ کە بالۆن دۆر بباتەوە و بۆ ساڵی داهاتوو ناوی لە لیستی پاڵێوراواندا نەبێت !

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close