دیاریکردنی وادەی کلاسیکۆ دواخرا

هێشتا وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکە دیار نییە

گەرچی وابڕیاربوو دوێنێ دووشەممە وادەی یاریی کلاسیکۆ دیاری بکرێت، بەڵام تاکو ئێستا چارەنووسی یارییەکە بە نادیاریی ماوەتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، گەرچی وابڕیاربوو دوێنێ دووشەممە بەفەرمی وادەی یاریی کلاسیکۆ دیاری بکرێت، بەڵام بەهۆی نانکۆکی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەگەڵ ئەنجوومەنی لالیگا لەسەر وادەی دواخرانەکەی، دیاریکردنی وادەی داهاتووی یارییەکە دواخرا.

یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا داوا دەکەن یاریی کلاسیکۆ بۆ رۆژی 18ی مانگی سێپتێمبەر دوابخرێت، کەچی ئەنجوومەنی لالیگا پێداگیری دەکات یارییەکە لە رۆژی 4 یان 7ی سێپتێمبەر بکرێت، هەر ئەمەش بووەتە هۆی دواخرانی دەستنیشانکردنی وادەی کلاسیکۆ.

وابڕیاربوو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یاریی کلاسیکۆ بکرێت، بەڵام بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمدواییەی کەتەلۆنیا بڕیاردرا یارییەکە دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close