باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می جیهان ده‌ستنیشانكرا

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ناوی باشترین 100 یاریزانی 20 ساڵی رابردووی راگه‌یاند

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می جیهانی ده‌ستنیشانكرد، كه‌ لیۆنێل مێسی به‌ باشترین یاریزانی دوایین 20 ساڵ هه‌ڵبژێردرا.

رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێتی به‌ریتانی باشترین 100 یاریزانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می به‌ رای رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌، كه‌ ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2000وه‌ تاكو ئێستا یاریی ده‌كه‌ن هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كراوه‌، 10 نووسه‌ری رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ باشترینه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌میان هه‌ڵبژاردووه‌، كه‌ ئاستی یاریزانه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌ تاكه‌ كه‌سی و به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ره‌چاوكردووه‌.

لیۆنێل مێسی به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌ به‌ باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م هه‌ڵبژێردراوه‌ و كریستیانۆ رۆناڵدۆش له‌ پله‌ی دووه‌م دێت و چاڤی هێرناندێزیش سێیه‌مه‌.

باشترین 10 یاریزانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می جیهان:

1- لیۆنێل مێسی

2- كریستیانۆ رۆناڵدۆ

3- چاڤی هێرناندێز

4- رۆناڵدینهۆ

5- ئاندرێس ئینیێستا

6- رۆناڵدی نازاریۆ دالیما

7- تێری هێنری

8- زینه‌دین زیدان

9- ریكاردۆ كاكا

10- فابیۆ كاناڤارۆ

له‌ پله‌ی 11 به‌دواوه‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌:

11- ئاندریا پێرلۆ

12- سێرخیۆ رامۆس

13- جیانلویجی بۆفۆن

14- فیلیپ لام

15- لویس فیگۆ

16- لویس سوارێز

17- سێرخیۆ بۆسكێتس

18- ستیڤن جیرارد

19- ئاندریێ شێڤچینكۆ

20- نێیمار داسێلڤا

21- ساموێل ئیتۆ

22- لۆكا مۆدریچ

23- فڕانك لامپارد

24- كارلۆس پویۆل

25- دانی ئالڤێس

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close