تەواوی قسەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاریی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش یاریی یۆڤێنتۆس بەرامبەر لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی رووسی لە چامپیۆنزلیگ بەشداریی پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەی کردو ستایشی ماوریزیۆ ساری کرد.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: تەمەن لای من تەنیا ژمارەیە، دەیسەڵمێنم من هێشتا نەگەیشتوومەتە کۆتایی کاروانی وەرزشیم، وابزانم بە ئاستی یاریکردنم ئەوەم سەڵماندووە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: من زۆر بە بیرۆکەکانی ساری سەرسامم، ئێستا لە جاران هێرشبەرانەتر یاریی دەکەین، ساری راهێنەرێکی زۆر باشە و دڵخۆشم بە کارکردن لەگەڵی.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ:ئێستا ئێمە باشترین لە جاران، متمانەمان زیاتر بە خۆمانە، دەتوانین رۆژ بە رۆژ باشتریش بین.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: لەم وەرزە ئێمە زۆرباشتر یاریی دەکەین، زیاتر هێرشبەرانەتر یاریی دەکەین، سیستەم و شێوازی یاریکردنمان گۆڕاوە، منیش وەکو یاریزانەکانی دیکە ئەم شێوازەی ئێستام پێ باشترە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: ئێستا لەگەڵ گۆڕانی ئەم شێوازەی یاریکردن من زیاتر ئازادانەتر یاریی دەکەم.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close