رۆناڵد کومان پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا وەردەگرێت

بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی هۆلەندا نهێنییەکی گرنگی لەسەر گرێبەستی نێوان ڕۆناڵد کۆمانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە و فیدڕاسیۆنی هۆڵەندی ئاشکرا کرد، کە تێیدا دەردەکەوێت کە کومان بۆ ساڵی داهاتوو بە فەرمی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسا وەردەگرێت.

لەم بارەیەوە (نیکۆ جاک) بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەڵێت” بڕگەیەک لە گرێبەستی (کومان) هەیە کە ڕێگەی پێ دەدات لە ساڵی 2020 بە تەنها بۆ یانەی بارسێلۆنا بڕوات، گەر خۆی حەزی کرد، بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسا وەربگرێت، وێرای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە ساڵی 2022 کۆتایی پێ دێت، جاک گوتیشی کومان لەبەر ئەوەی ئەفسانەیەکی یانەی بارسێلۆنا بووە و لەکۆی 252 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا 82 گۆڵی تۆمار کردوە وێرای ئەوەی لە دڵی بەرگری یاری کردوە، هەروەها ئەو خاوەنی گۆڵی بردنەوەی یانەی بارسێلۆنایە بەرانبەر سامبدۆریا کاتێک بەو گۆڵە یەکەمین چامپیۆنزلیگیان بۆ بارسا بەدەستهێنا.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە بە گوێرەی بڕگەکە یانەی بارسێلۆنا پێویستە بڕێک پارەی دیاری کراو وەک مەرجی شکاندنی گرێبەستەکە بدات، ئەو بڕگەیەش تەنها بۆ بارسێلۆنا بەردەستە و بۆ هیچ یانەیەکی دیکە نابێت، ئەوەش بەڵگەیەکە لەسەر ئەوەی کە کومان خۆی پلانی ئەوەی هەیە وەک ڕاهێنەر بەم زووانە بە فەرمی بۆ یانەی بارسێلۆنا بگەڕێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close