تەواو، ریال مەدرید بۆ شوێنگرتنەوەی زیدان لەگەڵ راهێنەرێک دەستی بە گفتوگۆ کردووە

ریال مەدرید بە تەواوەتی بیری لە دوورخستنەوەی زیدان کردووەتەوە، بۆیە لە ئێستاوە بیری لەوە کردووەتەوە شوێنگرەوەیەکی بۆ بدۆزێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە دەستی بە گفتوگۆ کردووە.

بەرنامەی ئێل چێرینگیتۆی بەناوبابانگی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ریال مەدرید دوای دۆڕانەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ریال مایۆرکا بە تەواوەتی بیریان لە گۆڕینی زینەدین زیدانی راهێنەری یانەکە کردووەتەوە، ئەو راهێنەرە فڕەنسییە پێگەکەی کەوتووەتە ژێر مەترسییەوە، لە کۆی نۆ گەڕی لالیگا تەنیا 18 خاڵی کۆکردووەتەوە و پلەی یەکەمیشی لەدەست داوە.

بەرنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، بەرپرسانی ریال مەدرید لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆ دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی ئەو راهێنەرە پۆرتوگاڵییە جارێکی دیکە ببێتەوە راهێنەری یانەکەیان، کە لە ساڵانی 2010-2013 راهێنەری یانەکە بوو.

لەوانەیە یاریی ریال مەدرید بەرامبەر گەلاتەسەرای یەکلاکەرەوە بێت بۆ زیدان، چونکە ئەگەر ریال مەدرید لەو یارییە بدۆڕێت لەوانەیە هیوای بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16 زۆر کەم بێت، کە لە کۆی دوو یاریی تەنیا خاڵێکی بەدەستهێناوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close