ڤیدیۆ..گۆڵێکی باوەڕپێنەکراو ..یاریزانێک لە ناوەڕاستی یاریگا بەسەر گۆڵ تۆمار دەکات !

 

هەمیشە زوو دەبینین، کاتێک یاریزانێک لە ناوەڕاستی یاریگا گۆڵێکی جوان بە لێدانێکی بەهێز تۆمار بکات، بەڵام زۆر دەگمەنە ببینین کاتێک یاریزانێک بتوانێت لە ناوەڕاستی یاریگا بەسەر گۆڵ تۆمار بکات.

لە یارییەکی ئەو هەفتەیەی یانە پلە چوارەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ، لە یاری نێوان هەردوو یانەی بیسفرۆد یۆنایتد و یۆنایتد ئۆف مانچستەر (ستیڤان گالنیسکی) بەرگریکاری بیسفۆرد یۆنیاتد توانی گۆڵێکی نایاب بە لێدانی سەر لە دووری زیاتر لە 55 مەتر تۆمار بکات، کاتێک تۆپێکی لە یانەی بەرانبەر لە پشت هێڵی ناوەڕاست بۆ دێت و ئەویش بەسەر ئاڕاستەی گۆڵی بەرانبەری دەکات و ئەوکاتیش گۆڵپارێز لە دەرەوەی گۆڵەکەیەتی و تۆپەکە بە زەوی دەکەوێت و لەسەر گۆڵپارێز دەڕوات و گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمار دەکات.

جێی ئاماژەیە بەر لە لێدانی سەرەکە ئەنجامی یارییەکە 1-1 بوو، بەڵام ئەنجامی کۆتایی یارییەکە 3-1 بۆ بەرژەوەندی بیسفۆرد یۆنایتد کۆتایی پێ هات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close