گواردیۆلا: لەبەر ئەم هۆکارە ناتوانین نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنین

گواردیۆلا سەرەڕای ئەو پارە زۆرەی بە یانەکەی خەرجیکردووە پێیوایە هێشتا مانچێستەر سیتی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ ئامادە نییە و خاڵێکی لاوازی تیپەکەی ئاشکرا دەکات.

پیپ گواردیۆلای بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لەبارەی یانەکەیەوە دەڵێت ‘ئێمە بەرامبەر کریستال پاڵاس چەندان هەلی ئاسانی گۆڵکردنمان لەدەست دا، پێویستە یەکلاکەرەوەتر بین، پێموایە هێشتا ئێمە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ ئامادە نین، کاتێک خەڵکی باسی هەوڵەکانی ئێمە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکەوەکە دەکات، پێموایە هێشتا ئامادە نین پێویستە زیاتر هەوڵ بدەین’.

مانچێستەر سیتی لە دوایین یاریی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە کریستال پاڵاسی بردەوە و تاکە یانەشە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 29 گۆڵی لە 9 گەڕی خولەکە کردبێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close