ڤیدیۆ: کاردانەوەی نیڤڵ و کاریگەر لە کاتی گۆڵەکانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول ببینە

ئێوارەی ئەمرۆ لە یاریگای ئۆڵدترافۆردی تایبەت بە مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوولی خاوەن پلەی یەکەم بووە میوانی مانچستەر یونایتد، لە کاتێک کە مان یوو لە خراپترین کاتەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دایە، لە یارییەکەش هەردوو لا بە گۆڵێک یەکسان بوون.

هەردوو یاریزانی ئینگلزی گاری نیڤڵ و جیمی کاریگەر، یاریزانەکانی پێشووی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول کە کاری شرۆڤەردنی یارییەکان بۆ کەناڵی سکای سپۆرتی بەریتانی دەکەن، لە کاتی گۆڵەکانی یانەکانی پێشوویان کاردانەی سەیر دەکەن، وەک ئەوەی خۆیان یاریی بکەن.

سەرەتا و لە کاتی گۆڵەکەی مارکۆس راشفۆردی هێرشبەری مان یوو، گاری نیڤڵ ئاهەنگ دەگێرێت و کاریگەر دڵتەنگە، دواتر و لە کاتی گۆڵەکەی لالانا، دڵتەنگی روو لە نیڤڵ دەکات و کاریگەر بە کەیفخۆشی یەکی زۆر ئاهەنگ دەگێرێت.

بینەری هەردوو کاردانەوە یاریزانەکانی پێشووی مانچستەر یونایتدو لیڤەرپوول بە:

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close