یۆرگین کلۆپ گۆڵکارە میسرییەکەی لەسەر کارێکی گرنگ ئاگادار دەکاتەوە

 

بەر لە یاری لووتکەی ئەمرۆی نێوان شەیتانە سوورەکان و لیڤەرپوول لەسەر یاریگای (ئۆڵد ترافۆرد) یۆرگین کلۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپوول محەمەد سەلاحی گۆڵکاری لەسەر کارێکی گرنگ ئاگادار کردەوە.

کلۆپ لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە داوای لە سەلاح کردوە خۆی نەخاتە ژێر قسە و توانجی هاندەرانی مان یۆنایتد بەوەی کە لە 4 یاری ڕابردوو نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک لە مان یۆنایتد بکات، هەروەها نابێت سەلاح دەمار گیر بێت لەم بارەیەوە پێویستە ئەو هێور بێت، لەبەر ئەوەی هەموو یانەیەک کاتی خۆی دێت بۆ ئەوەی گۆڵی لێ تۆمار بکەی، کلۆپ گوتیشی سەلاح نابێت گوێ بەو ئامارانە بدات، پێویستە زۆر بە سادەیی سەری ئەو خاڵ بکات، پێویستە یانەکەمان سەرکەوتن تۆمار بکات تاکو جیاوازی خاڵەکان لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ 8 خاڵ بگەڕێتەوە.

جێی ئاماژەیە کاتژمێر 6.30 بە کاتی هەولێر یانەی مانچێستەر یۆنایتد کە بارودۆخێکی سەخت تێپەڕ دەبێت لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپوولی پێشەنگی پرێمەرلیگ دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close