شۆۆۆۆۆۆک: هازارد و حەوت یاریزانی دیکە بەشداریی یاریی ئەمشەوی ریال مەدرید ناکەن

زیدنا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی ریال مایۆرکا راگەیاند

زیدان لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر ریال مایۆرکا ئاشکراکرد، کە هەشت یاریزانی سەرەکی بۆ یارییەکە ئامادە نابن.

هەریەکە لە ناچۆ، دانی کارڤاخال، مارکۆ ئەسینسیۆ، لۆکا مۆدریچ، تۆنی کرووس، گاریس بەیل و لۆکاس ڤاسکێز بەهۆی پێکانەوە بانگهێشتی یارییەکە نەکراون و ناتوانن ئەمشەو یاریی بکەن، ئیدین هازاردیش بەهۆی ئەوەی دەبێتە باوکی چوارەم منداڵ بۆ یارییەکەی ئەمشەو دوورخراوەتەوە.

ریال مەدرید ئەمشەو کاتژمێر 10:00 لە گەڕی نۆیەمی لالیگا دەبێتە میوانی ریال مایۆرکا، کە ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ پێشەنگی لالیگای گرتووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close