مێسی بۆیەکەمجار هۆکاری شکستهێنانی گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

مێسی بۆیەکەمجار هۆکاری شکستهێنانی گەڕانەوەی نێیمار داسێلڤا بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات و پەردە لەسەر راستییەکان لادەدات.

لیۆنێل مێسی، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رادیۆی metro 95,1ی ئارجینتینی لەبارەی هۆکاری نەگەڕانەوەی نێیمار بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا دەڵێت ‘ئێمە بەردەوام لەگەڵ نێیمار قسە دەکەین، تاکو ئێستا گروپێکمان هەیە بەیەکەوە لە واتسئەپ، لویس سواریزیش لەو گروپەدایە، پرۆسەی گەڕانەوەکەی زۆر ئاڵۆزە، لەوەتەی رۆیشتووە چەندان ئەندامی دەستەی کارگێڕی و کەس هەن نایانەوێت نێیمار بگەڕێتەوە، بە بڕوای من پرۆسەکە زۆر ئاڵۆزە، هەموومان دەبێت لەوە تێبگەین’.

هەروەها لیۆ لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دەڵێت ‘رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید زۆر نامۆ بوو بۆ من، بوونی رۆناڵدۆ یاریی کلاسیکۆی بەچێژکردبوو، سەنگێکی دیکەشی بە لالیگا بەخشی بوو’.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close