تەواو، یاریی کلاسیکۆ دوا دەخرێت

یاریی کلاسیکۆ لە وادەی خۆی ناکرێت

دەنگۆیەکان لەبارەی گۆڕینی شوێن و کاتی یاریی کلاسیکۆی لالیگا بەردەوامن، حکموتەی ئێسپانیا پێداگیریی لەسەر دواخستنی یاریی کلاسیکۆ دەکات.
کەناڵی گۆڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە حکموتەی ئیسپانیا پێداگیری لەسەر دواخستنی یاریی کلاسیکۆ دەکات، کەناڵی سێی کەتەلۆنیش رایگەیاندووە، لێژنەی پێشبڕکێیەکان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی بڕیاری داوە یاریی کلاسیکۆ بۆ رۆژی 4 تاکو 18ی مانگی سێپرێمبەر دوابخات، واتە یارییەکە بۆ ماوەی دوو مانگ دوادەخرێت.
ئاژانسی فڕانس پرێسیش رایگەیاندووە، ریال مەدرید و بارسێلۆنا دژی گۆڕینی کات و شوێنی یاریی کلاسیکۆن، بەڵام تاکو رۆژی دووشەممەیان لەبەردەمە، پێشبینی دەکرێت تاکو رۆژی چوارشەممە لێژنەی پێشبڕکێیەکان بڕیاری کۆتایی بدات، کە دەسەڵاتی تەواوی بۆ دواخستنی یارییەکە هەیە.
بارسێلۆنا و ریال مەدرید بە گۆڕینی یاریگای کامپ نوو رازی نین، کە فیدراسیۆنی ئیسپانیا پێشنیاری کردبوو یاریی چوون لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکرێت و یاریی گەڕانەوە لە کامپ نوو ئەندام بدرێت، بەڵام هەردوو یانە هەرزوو ئەم پێشنیارەیان رەتکردەوە.
ریال مەدرید بە دواخرانی یارییەکە رازییە، لە بەرامبەردا بارسێلۆنا ئامادەیە یارییەکە بەبێ هاندەران بەڕێوە بچێت، کە بەهۆی دۆخی سیاسی ئیسپانیا گرژی لە نێوان کەتەلۆنیا و مەدرید دروستبووە و مەترسی ئەوە هەیە لە کلاسیکۆ بەیەکدادان دروست بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close