چیرۆكی ئه‌و یاریزانانه‌ی دوای تۆپی پێ كاری تریان هه‌ڵبژاردووه
زۆرن ئه‌و یاریزانانه‌ی دوای وازهێنانیان له یاریی تۆپی پێ ڕوو له وه‌رزشێكی جیاواز له تۆپی پێ ده‌كان، هه‌ندێكیان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، هه‌ندێكیشیان ته‌نیا بۆ خۆشی و به‌رده‌وام بوون له ژیانی وه‌رزشی ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دواین یاریزانیش پیته‌ر چیكی گۆڵپارێزی پێشووی ئارسێناڵ و چێڵسیه كه ڕووی كرده یاریی هۆكی سه‌ر شه‌خته
ئه‌و 11 یاریزانه‌ی دوای تۆپی پێ ڕوویان له وه‌رزشێكی تر كردووه
1- (پیته‌ر چیك)ی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیك و ئارسێناڵی ئینگلیزی، دوای وازهێنانی له یاریی تۆپی پێ ڕووی له یارییه‌كانی هۆكی سه‌ر شه‌خته كردوو، له یه‌كه‌م یارییش توانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی دوو لێدانی سزا بگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه‌ی به‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌رێت
2- (پاولۆ ماڵدینی ) یاریزان و به‌رگریكاری ئیتاڵی و یانه‌ی میلان، دوای وازهێنانی له یاریی تۆپی پێ ڕووی كرده بواری تێنسی سه‌رزه‌وی، به‌ڵام له یه‌كه‌م یاریی شكستی هێنا و وازی له‌م یارییه‌ش هێنا
3- (ئیرك كانتۆنا ) هێرشبه‌ری به توانای یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، دوای وازهێنانی له یاریی تۆپی پێ له ساڵی 1997, ڕووی كرده یارییه‌كانی تۆپی پێی كه‌نار ده‌ریاكان، وه‌ك یاریزان و ڕاهێنه‌ر توانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فڕانسا ناسناوی جامی جیهانی 2005 به‌ده‌ست بهێنێت
4 – (گابرێل باتیستوتا ) گۆڵكاره به تواناكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و یانه‌ی فیۆرێنتینای ئیتاڵی، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2005 وازی له یاریی كردن هێنا ڕووی كرده یاریی بۆلۆی ئه‌سپسواری
5- (ئیڤان پریسیچ ) یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن و هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا كه تا ئێستا له یاریی كردن به‌رده‌وامه، له ساڵی ڕابردوو له یارییه‌كانی جامی جیهانی باله‌ی كه‌نار ده‌ریا به‌شداری كرد وه‌ك یاریزانی باله
6- (فابیان بارتێز ) گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فڕانسا دوای وازهێنانی له یاریی كردن، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ڕووی كرده كێبڕكێی خێرایی ئۆتۆمبێله‌كان، هه‌رچه‌نده پێش وازهێنانیشی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام ده‌دا
7- (سانتیاگۆ كانيزاريس ) گۆڵپارێزی ئیسپانی و یانه‌ی ڤاڵێنسیا دوای وازهێنانی له یاریی كردن ڕووی كرده پێشبڕكێكانی ڕالی و په‌یوه‌ندی به تیمی سوزوكی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانی كرد
8- (ئیلهان مانسیز ) یاریزان و خاوه‌ن گۆڵی زێڕینی توركیا له مۆندیالی 2002 له دژی سه‌نیگال له‌سه‌ر شێوازی ڕوبه‌رتۆ كارلۆس، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2007 دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ بوو، وازی له یاریی كردن هێنا و ڕووی كرده وه‌رزشی سه‌مای سه‌ر شه‌خته
9- ( تیم وایس ) گۆڵپارێزی پێشووی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی ڤێرده‌ر بره‌یمه‌ن، دوای وازهێنانی له یاریی تۆپی پێ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ڕووی كرده یاریی زۆرانبازی ئازاد
10- (ریۆ فێردیناند ) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015 وازی له یاریی كردن هێنا، ڕووی كرده شی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كان له كه‌ناڵی بیتی سپۆڕت، دوای ئه‌وه‌ی وازی له یاریی كردن هێنا وه‌ك یاریزانێكی ده‌ركه‌وتووی كینگ بۆكسینگ