یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ مۆرنیۆی دەوێت

 

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کردوە کە یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ، پەیوەندی بە خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی گردوە، بۆ ئەوەی بەم زووانە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت.

ڕۆژنامەی (زا سەن) ئاماژەی کردوە کە بەرپرسانی یانەی تۆتنهام بە تەلەفۆن پەیوەندییان بە مۆرینیۆ کردوەبۆ ئەوەی ڕاو و بۆچوونی بزانن سەبارەت بە شوێنگرتنەوەی (بۆچۆتینیۆ) وەک ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام، دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی یانەکەیان لەسەر ئاستی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگدا لەگەڵ بۆچەتینیۆ تۆماریان کرد.

لەم بارەیەوە دانیل لیفی سەرۆکی یانەی تۆتنهام دەڵێت” گەورەترین کێشمان ئەوەیە کە هەندێک یاریزان هەن لە لایەن بۆچەتینیۆ فەرامۆش کراون و ئەو پێی وایە ئەوان خزمەتی یانەکە ناکەن، بێ ئەوەی باس لە گۆڕینی ڕاهێنەر بکات.

جێی ئاماژەیە مۆرینیۆ دوای لادانی لە مانچێستەر یۆنایتد لە کاری ڕاهێنەرایەتی دوور کەوتوەتەوە و خەریکی کاری شیکردنەوەیە بۆ کەناڵە جیهانییەکان، هەروەها ماوەی ڕابردوو گرێبەستێکی یانەی لیۆنی فەرنسی ڕەتکردوەتەوە و ڕایگەیاندوە کە ئەگەر بگەڕێتەوە کاری ڕاهێنان ئەوا تەنها یانەیەکی باشی پڕێمەرلیگ وەردەگرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close