ڤیدیۆ: لە یارییەکی تۆپی پێی خانمان یاریزانان لە دەوری یاریزانێک کۆدەبنەوە تاکو پەنایەکی بۆ دروست بکەن و خۆی دابپۆشێت

لە یارییەکی تۆپی پێی خانمان لە ئوردن رووداوێکی سەیر روویدا، یاریزانی تیپی بەرامبەر بە دەوری یاریزانێکی خانما کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی دایبپۆشن.

لە یارییەکی خولی خانمانی تۆپی پێی ئوردن کە لە نێوان یانەکانی عەمان و شەباب بەڕێوەچوو، خانمەیاریزانێکی عەمان بەهۆی بەیەکداکەوتنی لەگەڵ یاریزانێکی شەباب سەرپۆشەکەی دەبێتەوە، کەچی یاریزانانی تیپی بەرامبەر بە دەوری کۆدەبنەوە و پەنایەکی بۆ دروست دەکەن بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسانی سەرپۆشەکەی توند بکاتەوە.

ئەم گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری هەیە و لەو یارییەش هاندەرە ئامادەبووەکان ستایشی ئەم هەڵسوکەوتەی خانمانی شەبابیان کرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close