بارسێلۆنا بە بڕیارێکی کتوپڕ مێسی شۆک کرد

 

وا دیارە بەرنامەی داهاتووی یانەی بارسێلۆنا بە پێچەوانەی خواستەکانی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆنا بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی یانەی بارسا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی سەبارەت بە گەڕانەوەی نێیمار داوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بلاویکردوەت(ەوە کە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا بڕیارییان داوە بە تەواوی بابەتی گەڕانەوەی نێیمار بۆ (کامپ نو) پشت گوێ بخەن و چیتر خۆیان بەو بابەتە سەرقاڵ نەکەن، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە بارسێلۆنا پێی وایە هاتنی نێیمار پێشکەوتنی ئانسۆ فاتی دوا دەخات و بەرەو دواوەی دەبات، لەبەر ئەوەی خولەکی زۆر کەمتر یاری دەکات، لەکاتێکدا فاتی لەو ساتەدا لای هەوادارانی بارسا بە داهاتووی یانەکە سەیری دەکرێت، لە هەمان کاتیشدا گەڕانەوەی نێیمار لە هاوینی داهاتوو واتە سەرف کردنی زیاتر لە 170 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ئەگەری پێدانی دوو یاریزانیش بۆ پاریس سان جێرمان لێرەش باری بارسێلۆنا قورستر دەبێت، ئەوە وێرای پێکانە یەک بەدوای یەکەکانی یاریزانەکە کە لە یاری دۆستانەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی جارێکی دیکە دووبارە بووەوە!.

لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا پێیان وایە کە یانەکە پێویستی بە هیرشبەرێکی سەری ڕم هەیە بۆ شوێنی سوارێز نەک نێیمار، هەروەها شوێنی دیکەی هێڵەکانی یانەکە پێویستیان بە یاریزانی ئاست بەرز هەیە، لەبەر ئەوە بڕیارە ئەو پارەیەی بۆ هێنانی نێیمار سەرف ناکەن بەڵکو کەم و کوڕییەکانی دیکەی یانەکەی پێ پڕ دەکەنەوە.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەو بڕیارە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی بارسێلۆنا تووڕە دەکات لەسەرووی هەموویان مێسی و پیکێ و سوارێز کە زۆر پاڵپشتی لە گەڕانەوەی نێیمار دەکەن و پێیان باشە لەم قۆناخە لە هەڵەکانی نێیمار خۆش ببن و چانسێکی دیکە بە یاریزانە بەڕازیلییەکە بدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close