کریستیانۆ رۆناڵدۆ: لەبەر ئەم هۆکارە ناتوانم چێژ لە تۆمارکردنی گۆڵی ژمارە 700 وەربگرم

کریستیانۆ دوای تۆمارکردنی ئەم ریکۆردە چی دەڵێت؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبەر هۆکارێک خۆشی تۆمارکردنی گۆڵی ژمارە 700ی خۆی لێ تێکچوو، کە لە یاریی بەرامبەر ئۆکراینا تاکە گۆڵەکەی پۆرتوگاڵی کرد و لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 بە گۆڵێک بەرامبەر گۆڵێک دۆڕان.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دوای یارییەکەیان بەرامبەر ئۆکراینا گوتی ‘تۆمارکردنی گۆڵی ژمارە 700ی کاروانی وەرزشی خۆم لە کاتێکی خۆشی خۆم تۆمارکرد، بەڵام بەداخەوە لەم یارییە نەمانتوانی ببەینەوە و دۆڕاین، شانازیی بەو توانای یاریزانانی هەڵبژاردەکەم دەکەم پێموایە لە یارییەکە هەموو توانایەکی خۆیان خستە گەڕ و ئەوەی لەسەریان بوو ئەنجامیان دا’.

هەروەها دۆن لەبارەی ریکۆردەکەی خۆی گوتیشی ‘تۆمارکردنی ئەوەندە گۆڵە شتێکی وا ئاسان نییە بۆ هەر یاریزانێک، بۆیە دەمەوێت سوپاسی یاریزانەکانی هاوڕێم و راهێنەرەکەم بکەم، سووپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە هاوکاریی کردووم بۆ بەدەستهێنانی ئەم ژمارەیە، بەڵام وەکو گوتم ناتوانم چێژ لەم دەستکەوتە وەربگرم چونکە نەمانتوانی لە یارییەکە سەرکەوتن بەدەست بهێنین و شکستمان هێنا، لە کاتێکدا ئێمە ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد و توانیمان چەندین هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنین’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close