یاریزانێکی پێشووی بایرن میونشن پشتگیری کوردانی ڕۆژئاوای دەکات

 

دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردانی ڕۆژ ئاوا تا دێت نا ڕەزاییەکان دژی ئەم وڵاتە ڕوو لە زیادبوونە لە هەموو جیهان، لە ئاستی وەرزشی چەندان یاریزان و هەڵبژاردە ئەم کارەیان ڕسوا کردووە

لە دواین کاردادنەوەش یاریزانی پێشووی بایرن میونشن و شالکە و چەندان یانەی تر و هەڵبژاردەی ئێران عەلی کەریمیە کە لە فەیسبووکی خۆی پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا کردووە وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوە نوسیویەتی هەر بژی کورد لەگەڵ دانانی دوو دڵی شکاو وەک هاوخەمیەک

عەلی کەریمی یەکەم یاریزان نیه هاتبێتە سەر خەت پێشتریش مارکیزیۆی یاریزانی پێشووی هەڵبژرادەی ئیتاڵیا لە ئینستاگرام ئیدانەی هێرشەکانی کرد، هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش وەک یەکەم هەڵبژاردە پشتگیری خۆی بۆ ئاشتی دژی ستەم لە کوردانی ڕۆژئاوا دەڕبری

???

Gepostet von Ali Karimi am Montag, 14. Oktober 2019

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close