یانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی به‌هۆی پاڵپشتی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان یاریزانێكی توركی له‌ یانه‌كه‌ی ده‌ركرد

یانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی به‌هۆی پاڵپشتی یاریزانێكی تورك بۆ سوپای توركیا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر توركیا، بڕیاریدا له‌ یانه‌كه‌ی دووری بخاته‌وه‌ و ده‌ری بكات.

یانه‌ی سانت پاولی ئه‌ڵمانی كه‌ له‌ ریزی یانه‌ پله‌ دووه‌كانی ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كات و یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندووه‌ به‌هۆی پاڵپشتی بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی بڕیارمان دا جێنك شاهین له‌ یانه‌كه‌مان ده‌ر بكه‌ین.

جێنك شاهین رۆژی هه‌ینی له‌ ئینستاگرام پاڵپشتی خۆی بۆ هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی تووڕه‌بوونی هانده‌رانی یانه‌كه‌ و داوایان كرد یانه‌كه‌یان دووری بخاته‌وه‌، بۆیه‌ یاریزانه‌ توركه‌كه‌ هه‌رزوو پۆسته‌كه‌ی له‌ ئینستاگرام سڕییه‌وه‌.

یانه‌ی سانت پاولی له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی و پابه‌ند نه‌بوونی به‌ رێنمایی و یاساكانی یانه‌كه‌یان بڕیاریان داوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ توركه‌ له‌ راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ دووربخه‌ینه‌وه‌ و له‌ یانه‌كه‌مان سڕی بكه‌ی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close