تاکو وازهێنانیان لە یاریکردن کامیان زیاتر گۆڵ دەکەن مێسی یان کریستیانۆ؟

گەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاکو ئێستا لە کاروانی وەرزشی خۆی گۆڵی لە لیۆنێل مێسی زیاتر کردووە، بەڵام هاوکێشەیەکی بیرکاری دەردەکەوێت تاکو وازهێنانیان لە یاریکردن لەوانەیە مێسی بەپێش کریستیانۆ بکەوێتەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی 34 ساڵان تاکو ئێستا لەگەڵ سەرجەم یانەکان و هەڵبژاردەکەی لە 973 یاریی 699 گۆڵی کردووە، تەنیا گۆڵێکی ماوە ببێتە خاوەنی 700 گۆڵ، لیۆنێل مێسیش لە 823 یاریی 668 گۆڵی کردووە، واتە کریستیانۆ 32 گۆڵی لە مێسی زیاتر کردووە.
ئەگەر بە هاوکێشەیەکی بیرکاریانە گۆڵی هەردووکیان حیساب بکەین و وای دابنێین هەر ساڵێک پێنج گۆڵ کەمتر لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەیان بکەن، ژمارەی گۆڵەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاکو تەمەنی 38 ساڵی دەگاتە 770 گۆڵ، لە بەرامبەردا مێسی ژمارەی گۆڵەکانی دەگاتە 870 گۆڵ، بەمەش مێسی بەپێش کریستیانۆ دەکەوێتەوە.
مێسی پێشتر چەند جارێک رایگەیاندووە لەوانەیە تاکو تەمەنی 34 بۆ 35 ساڵی لە یاریکردن بەردەوام بێت، بەمەش ئەگەر هەردوو یاریزانەکە لە تەمەنی 38 ساڵی زووتر یان درەنگتر واز لە یاریکردن بهێنن ئەوا ئەم هاوکێشە بیرکارییە تێک دەچێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close