هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دژی هێرشەکەی تورکیا پشتیوانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دژی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، پەیامێکی پشتیوانی ئاڕاستەی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

تەواوی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وێنەیەکیان گرتووە و پشتیوانی خۆیان بۆ ئاشتی و لێبوردەیی دووپاتکردووەتەوە، کە لەوەتەی رۆژی چوارشەممەوە سوپای تورکیا هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی ‘هەموومان بەیەکەوە پشتگیریی ئاشتی و لێبوردەیی دەکەین، دژی توندوتیژیی و جیاکارین’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close